کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەیاننامەی یەکیەتیی نێونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەسەر مەحکوومکردنی هێرشە مووشەکییەکانی سەر بارەگای حیزبی کوردییەکان و کەمپی پەنابەران

18:04 - 21 رەزبەر 2722

دوای کوژرانی ژینا ئەمینی بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێساکانی حیجاب کە ڕژێمی خۆسەپێنی ئێران لە دوای هاتنە سەرکاری لە ساڵی 1979ەوە بەسەر هەموو ژنانی ئێران و کوردستانیدا سەپاندووە، خۆپیشاندان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێ کرد و دواتر لە سەرانسەری ئێراندا بڵاوبۆە. بەشێكی زۆر لە خۆپیشاندەرانی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای دامەزراندنی حكومەتێكی دێموكراتیکیان كرد كە رێز لە ماف و ئاواتەكانی گەلی كوردستان بگرێت.

 ڕێژیمی خۆسەپێنی ئێران بە شێوەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە ڕووبەڕووی ناڕەزایەتییەکان بۆوە و مافە بنەڕەتییەکانی گەلی ئێرانی پێشێل کرد.  خۆپیشاندەرانی ئێران خوازیاری گۆڕانکارییەکی دێموکراتیکن، لەگەڵ ئازادی و ئاڵوگۆڕی دێموکراتیک لە ڕێژیم و حکوومەتدا.  خۆپیشاندەران داوا دەکەن ڕێز لە ماف و ئازادی کەمینەکان و بە تایبەتی خەڵکی کوردستانی ئێران بگیرێت .

 ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەر ڕژێمی خۆسەپێنی کۆماری ئیسلامی و سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کەمپەکانی پەنابەران و هەروەها قوتابخانەی منداڵان لە کۆیە و هەروەها لایەنەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بنکەکانیان لە کوردستانی ئێراقن.

بەداخەوە بە گوێرەی زانیارییەکان ئەم هێرشە دڕندانەیە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٨ کەس کە لە نێویاندا ژن و منداڵیش هەن و زیاتر لە ٦٠ کەسی دیکەش بریندار بوون، لەم هێرشەدڕندانەیەدا هەروەها نزیکەی ٤ هەزار کەس لە کەمپی پەنابەران ئاوارە بوون، لەوانە ٤٢٠ قوتابی کە بەهۆی هەڕەشە بەردەوامەکانی ڕێژیمەوە ناتوانن بچنەوە قوتابخانە.
 هێشتا ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی کوردستان و ئێران بەردەوامن و پێیان ناوەتە حەوتەی چوارەمی خۆیەوە، مانگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و قوتابخانەکان بەم دواییە دەستی پێکردوە و خوێندکاران لەم سەردەمەدا بوونەتە توێژێکی  بەرفراوان لە خۆپیشاندەران.  ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن کە زۆرێک لەوانە لە لایەن پۆلیسی ئێرانەوە کوژراون و بریندار بوون و دەستبەسەر کراون.

یه‌کیەتیی نێونه‌ته‌وه‌یی لاوانی سۆسیالیست دووپاتی ده‌کاته‌وه‌ کە پشتیوان و هاوسۆزە له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستانی ئێران و خه‌ڵکی ئێران.

 یەکیەتیی نێونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست بە توندی ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکان دەکات بۆ سەر بارەگای حیزبی دێموکرات و ڕێکخراوی ئەندام لە ڕێکخراوەکەمان و هەروەها بووە هۆی قوربانی و ئاوارەبوونی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی.

یەکیەتیی نێونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات کە ئەم جینایەتە ئیدانە بکەن و سزا بەسەر بەڕێوەبەرانی پۆلیس و سپای ئێران و حکومەتی ئێراندا بسەپێنن کە پشتیوانی زوڵم و زۆردارین. هەروەها ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، کە بەرپرسە لە زوڵم و زۆریی بەردەوام،  بدرێنە دادگا.

سەرەڕای ئەوەش IUSY بە توندی پشتیوانی لە ئاواتەکانی گەلانی ئێران دەکات کە دەیانەوێت لە وڵاتێکی ئازاد، سەقامگیر، گشتگیر و دێموکراسیدا بە ڕێزگرتن لە مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ بژین.