کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

11:06 - 22 رەزبەر 2722

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەر کاک عەبدوڵڵا خوسرەوی، خەڵكی مەهاباد، پێشمەرگەی پێشوو و باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک عەبدوڵڵا خوسرەوی جیا لەوەیکە کاتی خۆی چەند ساڵ پێشمەرگە بووە، کوڕێکیشی بە ناوی شوانە خوسرەوی پێشمەرگەیە و چەکی بەرگری لە گەل و نیشتمانەکەی لە شان کردووە. بنەماڵەی کاک عەبدوڵڵا بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕن و هەمیشە پاڵپشتی خەباتی گەلی کورد بوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک عەبدوڵڵا سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.