کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی پێنجشەممە لە کوردستان، ئەحواز و چەند شاری دیکەی ئێران خۆپیشاندان کرا

11:23 - 22 رەزبەر 2722

لە ٢٨ـەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێران دژی ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوە چوو.

ڕۆژی پێنجشەممە لە بانە خەڵک رژانە سەر شەقامەکان و دژی ڕێژیمی ئێران دروشمیان دا. هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانیش بۆ سەرکوتی خەڵک ڕاستەوخۆ تەقە لە خەڵک دەکەن و بە ئەنقەست هێرش دەکانە سەر ژن و منداڵی خەڵک و بێڕێزیان پێ دەکەن.

جاشەکان دەستیان لە سەرکوتی خەڵکدا هەیە و بە زۆر دووکان بە خەڵک دادەخەن و تەقە لە خەڵک دەکەن.

لە بۆکان لاوانی ئەو شارە بە گوڕوتینێکی بەهێزەوە هاتبوونە سەر شەقامەکان و دژی ڕێژیمی ئێران دروشمیان دا.

لە سێ گەڕەکی بۆکان شەڕ و دەرگیری هەبووە و زۆربەی خەڵکی ئەو شارە وێڕای لاوان ڕژابوونە سەر شەقامەکان.

لە "میراوا"ی بۆکان دۆخەکە ئاڵۆز بووە و لەلایەن خەڵكەوە کۆنترۆڵ کرابوو و یەگانی تایبەتی ڕێژیمی ئێران توانای بەرەنگاری نەبوو.

ئینتێرنێت لاوازە یا پچڕاوە و خەڵک ناتوانن کەڵک لە ئینتێرنێت وەربگرن. خەڵكی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران کاریگەریی لەسەر ڕاپەڕینەکان هەبووە.