کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فاکس نیووز: ئەگەری هەیە ڕێژیمی ئێران لە "کۆمیسیۆنی مەقامی ژن" بخرێتەوە دەرەوە

12:24 - 22 رەزبەر 2722

هەواڵدەرەیی "فاکس نیووز" ڕایگەیاندووە، بەهۆی قەتڵی حکوومەتیی "مەهسا ئەمینی"(ژینا) و سەرکوتی ژنانی ناڕازی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە ئەگەری ئەوە هەیە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان "ڕێژیمی ئێران" لە "کۆمیسیۆنی مەقامی ژن" بخاتە دەرەوە.

ڕێژیمی ئێران لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠١وە بۆ ماوەی چوار ساڵ بە "دەنگی لانیکەم چوار وڵاتی ڕۆژاوایی" بووەتە ئەندامی هەیئەتی باڵای "کۆمیسیۆنی مەقامی ژن" و چالاکیی خۆی دەست پێ کردووە.

ڕێژیمی ئێران بەشێوەیەکی دڕندانە ژنانی ناڕازی لە ئێراندا سەرکوت دەکات و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەیکە ڕەخنەیەکی زۆر لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان  بگیرێت کە ڕێگەی داوە تاران ببێتە ئەندامی ئەو کۆمیسیۆنە.

هەر ئەو کات کە ڕێژیمی ئێران وەک ئەندامی "کۆمیسیۆنی مەقامی ژن" وەرگیرا بەشێک لە چالاکانی بورای مافی ژنان ئەندامەتیی ئێرانیان لە کۆمیسیۆنە وەک وڵاتێک کە بەردەوام ماڤی ژنان پێشێل دەکات بە شەرمەزاری وەسف کرد.

یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو کۆمیسیۆنە "بردنەوە سەرەوەی بەرابەریی ڕەگەزی و بەتواناکردنی ژنانـ"ـە.