کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەهیدبوونی ڕۆڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە بۆکان

15:10 - 22 رەزبەر 2722

لە خۆپیشاندانەکانی شەوی ٢١ی ڕەزبەر لە شاری بۆکان هاووڵاتییەکی نیشتمانپەروەری ئەو شارە بە ناوی کاک "کەماڵ فەقیهی" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ڕێژیم شەهید بوو.

كەماڵ فەقیهی كوڕی محەممەد و دانیشتوی شاری بۆكان لە ڕێكەوتی ٢١ی ڕەزبەر لە سەربانی ماڵی خۆیانەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم شەهید بوو.
 شەهید كەماڵ فەقیهی موهەندیسی ڕشتەی میکانیک بوو و لە "وزەخانەی بناو" كاری دەكرد.

ناوبراو كاتێک لە زانكۆش بوو بەردەوام داکۆکی لە مافی ڕەوای گەلەكەی دەکرد و هەر بەم بۆنەوە چەند جارێكیش لەلایەن حەراسەتی زانكۆوە هەڕەشە و لێپیچینەوەی لێكرابوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهید کەماڵ فەقیهی و هەموو شەهیدانی ئەو قۆناغەی ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکانی ئێران دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.