کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بەلووچستان خۆپیشاندان دەستی پێکرد

15:16 - 22 رەزبەر 2722

خۆپیشاندانەکان لە بەلووچستان بە دروشمی "مەرگ بەر جمهوریی ئیسلامی" دەستی پێ کرد و خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان.

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەر لە درێژەی خۆپیشاندانەکاندا خەڵکی بەلووچستان دوای بەجێهێنانی نوێژی هەینی بە دروشمی "مەرگ بەر جمهوریی ئیسلامی" دەستی پێ کرد و خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان.

خەڵک لەو پارێزگایە ڕێکەوتی ٨ی ڕەزبەر لە مزگەوتی مەکی دوای نوێژی هەینی کەوتنە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران و نزیک بە ١٠٠ کەس شەهید بوون کە زیاتر لە ١٠ کەسیان منداڵ بوونە.