لە خۆپیشاندانەکانی خەڵكدا دژی ڕێژیمی ئێران ڕێژیمی ئێران کە توانای بەرەنگاربوونەوەی خەڵکی نییە و لە بەرانبەر خەڵكدا شکستی خواردووە کەڵک لە سیخوڕەکانی وەردەگرێت.
بەپێی زانیارییەکانی گەیشتووە بە ژووی هەواڵ داوا کراوە کە سەرجەم خەڵکی لێی ئاگادار بکرێتەوە کە ئەو کەسانەی کە زبڵ کۆ دەکەنەوە و شەوانە شەقامەکان خاوێن دەکەنەوە کەسانێکن سەر بە ئیتلاعات و سپای پاسدارانن.
ئەو کەسانەی زبڵ کۆ دەکەنەوە لە ماشێنی سایپای زبڵکۆکەرەوە کەڵک وەردەگرن و تەواو چەکیان پێیە.
لە قوتابخانەکانیش کە قوتابییان پەیوەست بە خۆپیشاندانەکان بوونە ڕێژیم هێرش دەکاتە سەر قوتابییان و هەڕەشەیان لێ دەکات کە ئەو هەڕەشانەش بێ ئەنجام ماوەتەوە.
دەستەوەستانیی ڕێژیم لە بەرانبەر ئیرادەی خەڵک بووەتە هۆی ئەوەیکە ڕێژیم پەنا بۆ هەر کردەوەیەک بەرێ بەڵام هەوڵەکانی بێ ئەنجام ماوەتەوە.