کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی وڵاتانی گرووپی حەوت لە شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران

10:43 - 23 رەزبەر 2722

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە گرووپی حەوت، پشتیوانیی خۆیانیان لە داواکاریی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران دەربڕی.

 ڕۆژی هەینی ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، لیزا پاوس، وەزیری کاروباری ژنانی ئاڵمان و هاوتاکانی خۆی لە وڵاتانی ئەندام لە گرووپی حەوت، دوای کۆبوونەوەیەک لە شاری "بێرلینـ"ـی ئاڵمان، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وتیان: دەبێ کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆتایی بە سەرکوتکردن و توندوتیژی بەدژی خۆپیشاندەران بهێنێ و مافی ژنان مافی مرۆڤە و بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران کە بۆخۆیان دانیان بە یاسای نێودەوڵەتیدا ناوە کە ژنان و کچانیش دەبێ مافیان پارێزاو بێ و هەموو یاساکانی مافی مرۆڤ بە زیادیشەوە دەیانگرێتەوە و دەبێ ڕێژیم ئەو مافە پیشێل نەکا.

بەیاننامەی وەزیرانی کاروباری ژنانی وڵاتانی ئەندام لە گرووپی حەوت، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە، حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەبێ بەهەموو شێوەیەک کۆتایی بە سەرکوت و توندوتیژی بەدژی تەواوی خەڵکی ئێران و بە تایبەت ژنان و کچانی ئێرانی بهێنێ، ئەوەیکە هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەیکەن لە هیچ شوێنێکی دنیا نەکراوە لەبەر ئەوەی خەڵکی ئێران داوای مافی سەرەتایی خۆیان دەکەن، ناکرێ حکوومەت بە توندوتیژی و کوشتار سەرکوتیان بکا.