کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگەوازیی لاوان و کچانی کوردستان و ئێران بۆ ڕاپەڕینی ڕووخان

11:43 - 23 رەزبەر 2722

لە هەموو شار و شارۆچکە و شەقامەکانی ئێران، لاوان و کچانی ڕاپەڕیوی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بانگەوازی ڕاپەڕین دژی ڕێژیمی ئێرانیان داوە.

ئەمرۆ شەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، خەڵکی ڕاپەڕیوی گەلانی ئێران، لە هەموو شار و شارۆچەکە و شەقامەکانی ئێران، بانگەوازی ڕاپەڕینی داوە و داوا لە لاوانی شاری تاران کراوە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پەیوەستبوون بە ڕاپەڕینی ڕووخان بڕژێنە سەر شەقامەکان و کۆتایی بە دەسەڵاتیی ڕێژیمی ئێڕان بهێنن ئەمڕۆ دەبێ ببێتە ڕۆژێکی چارەنووسساز بۆ گەلانی ئێران و بەسەر سەرکوت و توندوتیژییەکانی کۆماری ئیسلامی سەرکەون.

خەڵكی ڕاپەڕیوی هەموو شارەکانی ئێران و کوردستان، لە بانگەوازێکی سەرانسەریی بۆ ڕووخانی دەسەڵاتی سەپێندراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران، داوایان لە لاوانی شارەکانی تاران، تەورێز، شیراز و هەموو شارە گەورەکانی دیکەی ئێران کرد کە شێلگیرانەتر لە جاران بڕێژە سەر شەقامەکان و بە دژی ڕێژیمی ئێران سەرهەڵدانێک دروست بکرێ بۆ ڕووخانی یەکجاریی ڕێژیمی  کۆماری ئیسلامی.