کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەواشەکارییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ ترساندنی خەڵک

12:20 - 23 رەزبەر 2722

ڕێژیمی ئێران بۆ ترساندنی خەڵک و خۆپێشاندەران ڕۆژانە هەواڵی ناڕاست و چەواشەکاری بڵاو دەکاتەوە گوایە هێزی زۆرتر لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە دەگوازێتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دەستوپیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو خەڵکی ڕاپەڕیو‌دا ڕۆژانە هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکاتەوە کە گوایە لە شارێکی دیکە بۆ شارێکی دیکە هێزی تۆکمەتر دەگوازێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو هەواڵانەی ڕێژیم تەنیا چەواشەکارین و دوورن لە ڕاستی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە ڕادەیەک ماندوو و بێهێز بوونە مەجبوورن شتی ناڕاست بڵاو بکەنەوە بۆ ئەوەی خەڵک بترسێنن.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە هەموو شارەکان هەر ئەو هێزانەن کە لە شەقامەکاندا دەبیندرێن و بۆیان تازە ناکرێتەوە و هەموویان ماندوو و شەکەتن.

 لە هیچ شارێکەوە هێز بۆ شارێکی دیکە ناگوازرێتەوە لەبەر ئەوەی هەموو شارەکان سەرهەڵدانی سەرانسەریی بە دژی ڕێژیم لە ئارا دایە و ئەوەیکە کە کۆماری ئیسلامی بۆی ماوەتە کە خەڵکی پێ بترسێنێ ئەوەیکە کە هەواڵی ناڕاست بڵاو بکاتەوە، بەڵام خەڵکی ڕاپەڕیو تازە ترسیان لە هێزەکانیشیان شکاوە و ماهییەتی خودی ڕێژیمیشیان بۆ دەرکەوتووە بۆیە تا سەرکەوتنیان بەسەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی‌ بەردەوام دەبن.