کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان و ئێران لە وڵاتی نیوزلەند بەڕێوە چوو

13:15 - 23 رەزبەر 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی ڕێپێوان و خۆپیشاندانێک بە مەبەستی ڕیسواکردنی ڕێژیمی ئێران و پشتیوانی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران لە شاری "ئوکلەند" لە وڵاتی نیووزلەند بەڕێوە چوو.

لە خۆپیشاندانەکەدا سەدان کەس لە ئێرانیانی دانیشتووی ئەو وڵاتە بەشدارییان کرد.

هەروەها لەو خۆپیشاندانەدا ئەندامانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نیوزلەند بە شێوەی بەرچاو بەشدارییان کرد.

خۆپیشاندانەکە بە شێوەی زنجیری بەڕێوە چوو و پێشانگایەک کرایەوە.

لە خۆپیشاندانەکەدا ئەندام پارلمانێکی ناشناڵ پارتی نیوزلەند و هەروەها کاک "جەلال خەڵخاڵ" بە نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات بۆ جەماوەرەکە چەن وتەیەکیان پێشکەش کرد.