کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی ئورووپا ١٥ دامەزراوە و چەند کەسایەتییەکی ئێران تەحریم دەکات

16:56 - 23 رەزبەر 2722

یەکیەتیی ئورووپا چەند کەسایەتی و دامەزراوەیەکی ئێرانی تەحریم کرد و لانیکەم ١٥ دامەزراوە لەنێو لیستی سزاکانی یەکیەتیی ئورووپان. 

لەنێو ئەو سزایانەدا سەفەری ئەوانەی دەستیان لە سەرکوتی خۆپیشاندەر هەیە بۆ ئورووپا قەدەغە دەکرێ و هەروەها سامان و مڵکیان دەستی بەسەردا دەگیرێ.

ئۆرسۆلا فندرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکیەتیی ئورووپا لەبارەی هەڵوێستی ئورووپاییەکان وتوویەتی: "کاتی ئەوە هاتووە ئەوانەی بەرپرسیارن لە سەرکوتردنی ژنان لە ئێران گەمارۆیان بخرێتە سەر".

نانسی فێیسەر، وەزیری نێوخۆی ئاڵمان پێشتر ڕایگەیاندبوو،هەر شتێک کە ئێمە لێرەوە بۆ پاراستنی خۆپێشاندەران بتوانین بیکەین، پێویستە ئەنجام بدرێت.

ئەو ئیقدامەی ئورووپا بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەران لە کوردستان و ئێرانە.