کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە نێ قوتابییان پەیوەست بە خۆپیشاندانەکان بوون

17:59 - 23 رەزبەر 2722

ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانەکانی ٢٣ی ڕەزبەردا قوتابییانی کچ لە گوندی نێ پەیوەست بە خۆپیشاندانەکان بوون.

قوتابییانی کچ بە نیشانەی یەکگرتوویی و پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێران دەستی یەکتریان گرتووە و دژی ڕێژیمی ئێران وەستاونەتەوە.

ڕۆژی ڕابردوو خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان داوایان کردبوو کە خوێندکاران و قوتابییان وێڕای مامۆستاکانیان ڕۆژی شەممە بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێران بڕژێنە سەر شەقامەکان.

 خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان داوایان لە قوتابییان و مامۆستایانی زانکۆ و قوتابییان کردبوو پەیوەست بە خۆپیشاندانەکان بن.

 ئەو خوێندکارانە ڕایانگەیاندبوو مادام کە هێزە نیزامییەکانی دیکتاتۆرییەکان بەها بە گیانی خەڵک نادەن ئێمە یەکگرتوو دێینە سەر شەقامەکان.