کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەی یەگانی هێزە ئینتیزامییەکانی مەریوان کوژرا

20:44 - 10 رەزبەر 2722

سەرهەنگ دووەم، داوود عەبدوڵڵاهی فەرماندەی یەگانی هێزە ئینتیزامییەکانی مەریوان بە سزای تاوانەکانی خۆی گەیشت.

سپای پاسداران پشتڕاستی کردەوە کە داوود عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی یەگانی هێزە ئینتیزامییەکانی مەریوان کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕۆڵی سەرەکیی لە سەرکوتی خەڵکی ڕاپەڕیوی شاری مەریواندا بووە، لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژراوە.

کوژرانی ئەو فەرماندە سەربازییەی ڕێژیم لە کاتێک‌دایە کە شەوی ڕابردوو خۆپیشاندانی هێمنانەی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە سەرکوت کرا و لاوێکی ئەو شارە بە ناوی موختار ئەحمەدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی ڕێژیم کوژرا.

هێزی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا سەدان کەس لە خۆپیشاندەرانیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشتوە و بریندار کردوە.