کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی ڕێژیم لەسەر بینای شارەداری شاری مەهاباد تەقە لە خەڵکی ناڕازی دەکەن

18:23 - 23 رەزبەر 2722

دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەزبەر، هێزەکانی ڕێژیم بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران لە مەهاباد بە چەکی گەرم تەقە لە خەڵک دەکەن.

بەپێی وتەی هاووڵاتییانی شاری مەهاباد، هێزەکانی ڕێژیم بە مەبەستی ترساندن و بڵاوەپێکردنی ناڕازییان و خۆپیشاندەران، لەسەر بینای شارەداری ئەو شارە جێگیر کراون و بە چەکی گەرم تەقە لە خەڵک دەکەن. 

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران بەردەوامە و هێزەکانی ڕێژیم هەموو ڕێگایەکیان بۆ سەرکوتی خەڵک تاقی کردووەتەوە بەڵام ئیرادەی خەڵک بەرزە و خەڵک دەڵێن خۆپیشاندانەکان تا سەرکەوتن بەردەوام دەبن.