کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاکامی لێکۆڵینەوە لە کوژرانی ژینا ئاشکرا ناکرێ

20:53 - 10 رەزبەر 2722

محەممەدساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی باسی لە کۆبوونەوەی تایبەتی کۆمیسیۆنی پزیشکی لە لەگەڵ پزیشکی دادی تاران کردوە و دەڵێ بەرپرسانی پزیشکی داد گوتوویانە لەوانەیە هۆکاری گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی ڕانەگەیەندرێ.

ئەو پارێزەرە ناسراوەی کورد لە لێدوانێکدا بۆ مێدیاکان دەڵێ بەرپرسانی پزیشکی قانوونی بەو و باوکی ژینایان گوتوە لەوانەشە ئاکامی توێژینەوەکان تەنیا ئاوا ڕابگەیەندرێ کە گیانلەدەستدانی ژینا بەهۆی بەرکەوتنی سەری لەگەڵ شتێکی دەرەکی نەبووە.

ساڵح نیکبەخت دواجار گوتی کە ئاکامی ڕاگەیەندراو لەلایەن پزیشکی داد ناسەلمێنن هەتا ئەوکاتەی هەیئەتی پزیشکانی باوەڕپێکراوی بنەماڵەی ئەمینی بڕیاریان لەسەر نەدابێت.