پاش تێپەڕبوونی چەند حەفتە لە خۆپێشاندانی ئێرانییەکان لە ئوسترالیا، ٨ نوێنەری پارلمانی فێدراڵی ئوسترالیا داوایان لە "ئانتۆنی ئالبەنیزی" سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا کردووە کە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی لە کانبرا دابخات.
ئەو ٨ ئەندام پارلمانە داوایان کردووە کە باڵوێزی ئوسترالیاش لە تاران بانگ بکرێتەوە و پەیوەندیەکان لەگەڵ تاران بپچڕێنن.
ناوی ئەو پارلمانتارانە بەم چەشنەیە: "دوکتور مونیک ڕایان، خاتوو ئەلیگرۆ سپیندەر، خاتوو کەیت چەنی، خاتوو زۆیی دانیەڵ، خاتوو بریجت ئارچەر، دوکتور ھلێن ھەیانس، دکتر سۆفی سکامپز و خاتوو کەیڵی تینک".