خەڵکی شۆڕشگێڕی سەقز لە درێژەی خۆپیشاندانەکان دژی ڕێژیمی ئێران سەرەڕای زەبروزەنگی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، هەروا بەردەوامن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، سەرەڕای جێگیربوونی هێزیکی زۆری ڕێژیم بۆ سەرکوتی خۆپیشاندەران لە سەقز، لاوانی شۆڕشگێڕی ئەو شارە بە گۆڕینی تاکتیکی نوێ هەروا لە خۆپیشاندان بەردەوامن.
بەڕێوەبەرانی قوتابخانەی ''سەداقەتـ''ی سەقز داوایان لە منداڵان کردووە کە بۆ ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەزبەر بە جلی کوردی خۆیان ئامادە بکەن کە بیاننێرن بۆ ڕێوڕەسمی خوێندنی سروودی ''سەلام فەرماندە''.
سەرەڕای هەموو گوشارەکان خۆپێشاندانەکان لە کوردستان و ئێراندا بەردەوامە.