کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەلیم حەقیقی: کوڕەکەم سێ فیشەکیان لێ دابوو

20:55 - 10 رەزبەر 2722

سەلیم حەقیقی، باوکی میلان حەقیقی کە لە ڕاپەڕینەکەی شاری شنۆدا بە فیشەکی هێزەکانی رێژیمی ئێرام کوژرا، دەڵێ کوڕەکەم سێ فیشەکی لێ درا.

سەلیم حەقیقی دەڵێ میلانی کوڕم خوازیاری گۆڕانی نیزامی کۆماری ئیسلامی بوو و وەکوو هەر لاوێکی دیکە دەیەویست بە بەشداریکردن لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکاندا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ڕۆڵ بگێرێ.

سەلیم حەقیقی لە وتوێژێکدا لەگەڵ ڕادیۆ فەردا، گوتوویەتی برایەکیشی بە ناوی ئەیووب حەقیقی لە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە کە هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

سەدرەدین لیتانی، ئەمین مەعرەفەت وعەبدولسەلام قادرگەڵوان سێ لاوی دیکەی شاری شنۆن کە لە ماوەی ناڕەزایەتییەکانی ئەو ماوەیەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کوژراون.