کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە شاری بانە بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران

11:55 - 25 رەزبەر 2722

لە گەڕەک و شوێنە گشتییەکانی شاری بانە، بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان و ئێران، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری بانە، بۆ پشتیوانی و سەرخستنی شۆڕشی سەرانسەریی خەڵکی ئێران و کوردستان لە گەڕەک و شوێنە گشتییەکانی ئەو شارە چالاکیی تەبلیغیی بەربڵاویان بەڕێوە برد و پشتیوانیی خۆیان لە شۆڕشی سەرانسەری دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەربڕی.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڕەکەکانی: ''هەمزاوا، بلالی حەبەشی، ئازادگان'' و شوێنە گشتییەکانی شاری بانە بە نووسینی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دژی ڕێژیمی ئێران، پشتیوانیی خۆیان لە ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و ئێران دەربڕی و بە دوژمنیان وت کە شۆڕشی ژنانی کورد بەسەر زوڵم و زۆرداریی تاراندا سەردەکەوێت.