کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی تەندروستیی قوتابییەک لە بۆکان کە بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم پێکراوە، ناجێگیرە

12:12 - 25 رەزبەر 2722

دۆخی تەندروستیی قوتابییەکی مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی بۆکان کە بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بریندار بووە، ناجێگیرە.

ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران، لە شاری بۆکان لە کاتی گەڕانەوەی قوتابییان لە قوتابخانە تەقەیان لێ دەکەن کە لە ئاکامدا یەکێک لە قوتابییان بەناوی "نێچیرڤان ڕەسووڵی دێبوکری" بە توندی بریندار بووە .

هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران، ڕاستەوخۆ نێچیرڤانیان بە گولـلە بریندار کردووە و بەهۆی قورسی برینەکەیەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ورمێ گواستراوەتە و دۆخی تەندروستیشی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.