پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی فرانکفۆرت لە نامەیەکدا بۆ ڕێژیمی ئێران ڕایانگەیاندووە کە ژووری ڕێژیمی ئێران لەو پێشانگایەیان لە ساڵۆنی سەرەکییەوە بۆ ساڵۆنێکی دیکە گواستووەتەوە .
پەیوەندییە گشتییەکانی خانەی کتێب و ئەدەبی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدعایان کردووە کە بەرپرسانی وڵاتی ئاڵمان لە پێدانی ڤیزا بۆ گرووپی نێردراو لەلایەن ڕێژیم بۆ بەشداریکردن لە پێشانگاکە خۆیان بواردووە.
دوابەدوای بڕیارەکەی پێشانگای کتێبی فرانکفۆرت، پەیوەندییە گشتییەکانی خانەی کتێب و ئەدەبی ئێران وتوویەتی شوێن و جێگای کتێبەکانی ئێرانی لەو پێشانگایە بە گونجاو نەزانیوە؛ هەر بۆیە رایانگەیاندووە کە بەشداری لە خولی حەفتا و چوارەمینی ئەو پێشانگایەدا ناکەن.
پشتیوانییە نێونەتەوەییەکان لە خەڵکی ئێران دژی ڕێژیم بەردەوامە و لە زۆربەی شارەکانی جیهان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئێران ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بەڕێوە چووە و چاوەڕوان دەکرا کە ئەو پێشانگایەش بووبا بە شوێنێک بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی بە دژی ڕێژیمی ئێران.