کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێگیرکردنی بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە شاری بۆکان بۆ سەرکوتکردنی خەڵک

12:42 - 25 رەزبەر 2722

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری بۆکان بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئەو شارە بڵاوەی بە جاش و بەکرێگیراوانی خۆی کردووە.

بەپێی هەوڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، ڕێژیمی ئێران لە شاری بۆکان جاشە بەکرێگیراوەکانی خۆی بە جلی شەخسی و دەمامکەوە بە نێو شاردا بڵاوە پێ کردووە تاکوو خەڵکی ڕاپەڕیوی ئەو شارە سەرکوت بکەن و هێزەکانی سپای تێرۆریستیی  پاسدارانیشی بۆ شارەکانی دیکە گواستووەتەوە.

جاشە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری بۆکان، بەوپەڕی شەرمەزاری و ڕیسواییەوە بە جلی شەخسییەوە لە شوێنە گشتی و شەقامەکانی ئەو شارە بڵاو بوونەتەوە و ڕێگری لە ڕاپەڕینی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئەو شارە دەکەن.

بەو حاڵەشەوە لاوانی شۆڕشگێڕی بۆکان ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و بەڵێنیان داوە نەهێڵن ئاوا بە ئاسانی بە سەریانەوە بچێت و دەبێ بکەونە بەر ڕقی تۆڵەی شۆڕشگێڕانی سەرانسەری.