کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابییانی شاری سەقز لە ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن

16:52 - 25 رەزبەر 2722

لە درێژەی خۆپێشاندانەکاندا قوتابییانی شاری سەقز بە شێوازی جۆراوجۆر ناڕەزایەتیی خۆیان دژی ڕێژیم نیشان داوە و دروشمی نەمان بۆ دیکتاتۆر و نەمان بۆ جاش لە دروشمەکانی ئەوان بووە.

بوون و پشتیوانیی مامۆستایان لە ناڕەزایەتیی قوتابییان بەرچاو بووە. بەپێی زانیارییەکان سەرەڕای هەڕەشەی ڕێژیم، مامۆستایان لە پێدانی ڤیدیۆی کامێراکانی قوتابخانەیان بە هێزەکانی ڕێژیم خۆیان بواردووە و پشتیوانییان لە قوتابییان کردووە.

تاکوو ئێستا لە تێکهەڵچوونی مامۆستایان و هێزەکانی ڕێژیم، ٣ مامۆستا کەوتوونەتە بەر تەقەی هێزەکانی ڕێژیم و یەکێکیان دەسبەسەر کراوە.

چەندین کەس لە بەرپرسانی قوتابخانەکانی ''چەمران، مێعراج، شۆهەدای غەزە، ئەلزەهرا، فارابی، باهونەر، سەعدی و وەحدەت''، کە دەستیان لەگەڵ ڕێژیم تێکەڵە، هاوکاریی هێزەکانی ڕێژیمیان بۆ سەرکوتی قوتابییان کردووە و ناوی قوتابییانی ناڕازییان بە هێزەکانی ڕێژیم داوە.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە ئەو کەسانە لەو سەروبەندەدا کە ڕێژیم کزە و ڕاپەڕین لە کوردستان زیاتر پەرە دەسێنێ، خەریکی کار بۆ بەڕێوەچوونی گەڵاڵە شوومەکانی ڕێژیمن و هاووڵاتییان داوایان کردووە کە ئەو کەسانە بە خەڵک بناسێندرێن تا لەنێو خەڵکدا ڕیسوا بکرێن.