کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی ئورووپا سێ کاربەدەستی نیزامیی ڕێژیمی ئێرانی لە بۆکان، سنە و دیواندەرە سزا دا

21:31 - 25 رەزبەر 2722

یەکیەتیی ئورووپا چوار ناوەند و ١١ کاربەدەستی ڕێژیمی تارانی تەحریم کردووە  کە دەستیان لە سەرکوتی خەڵکی خۆپیشاندەردا هەیە .

گەشتی ئێرشاد، ئەحمەد میرزایی، سەرۆکی گەشتی ئیرشادی تاران، محەممەد ڕۆستەمی، سەرۆکی پۆلیسی ئەمنییەتی ئەخلاقی، وەزیری پێوەندییەکان لەلایەن یەکیەتیی ئورووپاوە تەحریم کراون.

هەروەها حوسێن ڕەحیمی، سەرۆکی پۆلیسی تاران، عەباس عەبدی سەرۆکی پۆلیسی هێزی ئینتیزامیی دیواندەر لە پارێزگای سنه، عەلی ئازادی، سەرۆکی هێزی ئینتزامیی پارێزگای سنه، عەلی سەفەری سەرۆکی هێزی ئینتزامیی سەقز،  محەممەدحوسێن سپێهر سەرۆکی قەرارگای ناوەندیی فێرکاریی ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکان، عەلیڕەاز ئەدیانی، سەرۆکی عەقیدەتی ـ سیاسیی ناجا، محەممەدزەمان شالیکار، سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی بابۆل و سەڵمان حەیدەری سەرۆکی هێزی ئینتزامیی بۆکان".