کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بازاڕییەکان لە کوردستان پشتی یەکتر بەرنادەن

21:09 - 10 رەزبەر 2722

ناوەندە ئەمنییەتییەکان ژمارەیەکی زۆر لەو دووکانانەی پلۆمپ کردوە کە بەشدارییان لە مانگرتنی گشتیی ڕۆژی شەممە، ٩ی ڕەزبەردا کردوە.

ناوەندە ئەمنییەتییەکان ئەو دووکاندارانەی شوێنی کارەکانیان پۆلۆمپ کراوە لەسەریان کردوون بێتوو دووکانەکانیان بکەنەوە غەرامە دەکرێن و سزا دەدرێن، بەڵام لەولا دووکاندارەکانی دی بەتایبەت لە شارەکانی نەغدە و پیرانشار گوتوویانە هەتا ئەو گوشارە لەسەر جیران‌دووکان و هاوپیشەییەکانیان هەڵنەگیرێ؛ ئەوانیش دووکانەکانی خۆیان ناکەنەوە.

شایانی باسە ناوەندی ناسراو بە "ئەماکین" هەموو دوکاندارەکانی خستۆتە ژێر گوشار کە دەبێ بەڵێن بدەن لە هیچ مانگرتنێکدا بەشداری نەکەن، بەڵام خەڵکی بازاڕ گوتویانە قەت وەها بەڵێنێک نادەن.