کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی کوردستان: بۆ هەر ئەرکێکی حیزبی دژی ڕێژیم ئامادەین

11:24 - 26 رەزبەر 2722

لاوانی شۆڕشگێڕی ئاوایی "سەردۆش" سەر بە شاری مەریوان، ئامادەیی خۆیان بۆ هەر ئەرکێکی حیزبی دژی تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و دڵسۆزانی قارەمانی حیزبی دێموکرات لە ئاوایی "سەردۆش" سەر بە مەریوان، لە پەیامێک‌دا ئامادەیی خۆیان بۆ هەموو ئەرکێک دەربڕی کە حیزب پێیان بسپرێت و بە گژی دەسەڵاتدارانی تاراند‌ا بچنەوە.

لاوان و ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆی کوردستان لەمێژە ئەو پەیامەیان بە ڕێژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران داوە کە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتە نەک لە باشووری کوردستان، بۆیە تاران هیچکات ناتوانێ بە هەڕەشە و هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزب لە باشوور دەنگی دلێری حیزبی دێموکرات کپ بکا و پشتیوانانی حیزب لە نێوخۆی ڕۆژهەڵات دژی کردەوەکانی ئەو ڕێژیمە دەوەستنەوە.