![](/content/upload/1/news/56358_w920.jpg)
دەرهێنەرانی بەناوبانگی سوئیدی لە بانگەوازێکدا داوایان لە دەوڵەتی سوئید کردووە کۆتایی بە پەیوەندی لەگەڵ تاران بهێنێ و باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی دابخا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، دەرهێنەر و فیلمسازانی بەناوبانگی سوئیدی بۆ پاڵپشتی لە شۆڕشی سەرانسەریی خەڵکی ئێران دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بانگەوازێکدا ڕوو بە دەوڵەتی سوئید داوایان کرد کە دەبێ باڵوێزی ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتە دابخرێ و کۆتایی بە پەیوەندییەکان لەگەڵ تاران بهێنن، لەبەر ئەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێبەندی هیچ پرەنسیپێکی نێودەوڵەتی نابێ و ڕۆژانە خەریکی کوشتاری خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێرانە کە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و داوای مافی سەرەتایی خۆیان دەکەن.
لە درێژەی بانگەوازەکەدا هاتووە کە باڵویزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری "ستۆکهۆڵم"ـی سوئید تەنیا بۆ سیخوڕیکردنە بەسەر هاووڵاتییانی ئێرانی کە چوونەوە بۆ ئێران دەسبەر و ئەشکەنجەیان بدا، بۆ لەم دۆخە هەستیارەدا پێویستە باڵوێزخانەی تاران دابخرێ و گرینگی بە شۆڕشە سەرانسەرییەکانی ئێران و وڵاتانی ئورووپایی بەدژی ڕێژیمی ئێران بدرێ، لەبەر ئەوەی کۆماری ئیسلامی کۆتاییەکانی تەمەنیەتی و سەرهەڵدانی خەڵکی ئێران تەخت و تاجی ڕێژیم دەڕووخێنی.