کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

براوەی خەڵاتی باشترین کتێبی نوێی ساڵ لە ئاڵمان، خەڵاتەکەی پێشکەش بە ژنانی ئێران کرد

17:39 - 26 رەزبەر 2722

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، ناوەندی کتێبی ئاڵمان، خەڵاتی باشترین کتێبی نوێی ساڵ بە ناوی "پەرتووکی خوێن"ی بەهۆی نوێگەری ئەدەبییەوە بە "کیم دێ لهۆریزۆنـ"ـی بەخشی.

"دێ لهۆریزۆن" کتێبەکەی بە ئاڵمانی نووسیوە و هاوکات لەگەڵ وەرگرتنی خەڵاتەکە، پرچی سەری خۆی تاشیوە.

ناوبراو لەو بارەوە وتوویەتی کە ئەم خەڵاتە تەنیا بۆ ئەو نییە و لێژنەی ناوبژیوانیش ئەم نووسینەی وەکوو ڕاگەیەندراوێک دژ بە ڕق و تووڕەیی لەپێناو خۆشەویستی وەسف کردووە و وەکوو ورە و ئیرادە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بەهۆی جەستەیانەوە چەوساونەتەوە، لە قەڵەمی داوە.

"دێ لهۆریزۆن" خەڵاتەکەی پێشکەشی تەواوی ژنانی ئێرانی کردووە بەتایبەت ئەو ژنانەی کە دژی ڕێژیم لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکاندا بەشدار بوون و دەنگی ناڕەزایەتیی خۆیان لە شەقامەکان بەرز کردەوە و گیانی خۆیان لەو پێناوەدا بەخت کرد.