کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بە پێدانی جلوبەرگ بەنیازە پێش بە خۆپیشاندانی قوتابییانی کوردستان بگرێت

16:01 - 27 رەزبەر 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سپای تێرۆریستیی پاسداران سەردانی قوتابخانەکانی کوردستان دەکات و کەوش و جلوبەرگ بەسەر قوتابییاندا دابەش دەکات، هەتا لە دەربڕینی ناڕەزایەتی پاشگەزیان بکاتەوە.

سپای پاسداران بە پێدانی ئەو شتومەکانە، داوای لە قوتابییان کردووە کە سروودی "سەلام فەرماندە" بڵێنەوە.

هەروەها سپای پاسداران پێشنیاری بە بەکرێگیراوەکانی داوە ئەگەر بە هەر شێوەیەک بتوانن پێش بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی قوتابییان بگرن، بڕی دوو تا سێ ملیۆن تمەن پارەیان پێ دەدات.