کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد

16:08 - 27 رەزبەر 2722

دایە حاجی "مەعسوومە فارووقی" کچی مامۆستا مەلا عومەر فارووقی و دایکی "ناسر ساڵحی ئەسڵ" کادری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.

دایە حاجی "مەعسوومە فارووقی" ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی، لە بنەماڵەیەکی ئایینی و نیشتمانپەروەر لە گوندی "باخچە"ی سەر بە ناوچەی میرقاز لە دایک بووە.

ناوبراو لەنێو خەڵکی ناوچەدا ژنێکی خۆشەویست و جێگای باوەڕ بووە و وەکوو دایکێکی دڵسۆز بۆ هەموو لایەک دایکایەتیی نواندووە.

بەداخەوە نەخۆشی چیدیکە مەودای ژیانی پێ نەدا و بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی دایە ''مەعسوومە'' بە ناوی ''ناسر ساڵحی ئەسل'' لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا وەک کادرێکی سیاسی ئەرکی حیزبی بە دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبات.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەی بۆکان بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.