کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داواکاریی دەوڵەتی ئارژانتین لە قەتەر بۆ دەسبەسەرکردنی فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران

12:08 - 28 رەزبەر 2722

وەزارەتی دەرەوەی ئارژانتین، داوای لە دەوڵەتی قەتەر کرد کە ''موحسێن ڕەزایی''، فەرماندەی پێشووی سپای تێرۆریستیی پاسداران کە بۆ دەوحە سەفەری کردووە، دەسبەسەر بکات.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، دوای ئەوەیکە ''موحسین ڕەزایی''، فەرماندەی پێشووی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، بۆ شاری "دەوحە"ی قەتەر سەفەری کردبوو، وەزارەتی دەرەوەی ئارژانتین داوای لە دەوڵەتی قەتەر کرد کە بەهۆی دەستێدابوونی ناوبراو لە تەقینەوەی ناوەندی جوولەکەکان لە "بۆینس ئایرێس" لە ساڵی ١٩٩٤ی زاینی، دەسبەسەر بکات.

''موحسێن ڕەزایی'' یەکێک لە بەرپرسە پلە بەرزەکانی دیکەی سپای تێرۆریستیی پاسدارانە کە دەوڵەتی ئارژانتین بە بەڵگەوە سەلماندوویەتی کە دەستی لە جینایەتی تەقینەوەی ناوەندی جوولەکەکان هەبووە و هەروەها دادگای ئەو وڵاتە داوای کردووە کە دەبێ بە هەر شێوەیەک دەگونجێ لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە ناوبراو دەسبەسەر و دادگایی بکرێت.