کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیکاریی ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا لەبارەی ڕووخانی ڕێژیمی ئێران

12:06 - 28 رەزبەر 2722

''جان بۆڵتۆن'' ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا، لەبارەی ڕووخانی کۆماری ئیسلامی شیکردنەوەیەکی کرد و بە پرسیارەوە وتی: ''ئایا ئاخوندەکانی ڕێژیم دەڕووخێن؟''

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی،  ''جان بۆڵتۆن'' ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا بە پرسیارەوە وتی: ''ئایا حکوومەتی ئاخوندیی ڕێژیمی ئێران کۆتایی پێ دێ''؟ شیکردنەوەیەکی لەسەر دۆخی هەنووکەیی خەڵکی ڕاپەڕیوی گەلانی ئێران دژی ڕێژیم و ڕووخانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو کردەوە و نووسی: ''وڵاتانی ڕۆژاوایی پشتیوانی لە خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران دەکەن و بەردەوامیی شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی، دەبێتە هۆی نەمانی حکوومەتی ئاخوندی''.

جان بۆڵتۆن لە درێژەدا وتی: ڕێژیمی ئایینی، نیزامی و دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کاتی "ئینقلاب"ی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوییەوە بەم شێوەیەی ئێستا هەم لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە هەمیش لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە نەکەوتۆتە ژێر گوشارەوە، بۆیە کاتی خۆیەتی کە ئەو پرسیارانە بێنە گۆڕێ کە ئایا حکوومەتی ئاخوندی لە کۆتاییدا دەڕووخێن و دوای ئەوان چ حکوومەتێکی دیکە دێتە سەرکار، ئەو دوو پرسیارە گرینگن.