کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندام و پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی سنە کۆچی دوایی کرد

15:31 - 29 رەزبەر 2722

لە ڕۆژانی ڕابردوودا "یاسر فەتحی موقەدەم" کوڕی ''عەباس''، ئەندام و پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات لە گوندی "گەلێنـ"ـی ناوچەی سنە بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.

کاک "یاسر" لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و و شۆڕشگێڕ لەدایک بووە و لە سەردەمی خەباتی چەکداری دژی ڕێژیمی خومەینیدا ڕوو دەکاتە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات و چەکی پێشمەرگایەتی هەڵدەگرێت.

ناوبراو پێشمەرگەیەکی بە تەواو مانا شۆڕشگێڕ و کارلێهاتوو بووە و چەندین ساڵ لە ڕیزەکانی حیزبدا خەباتی بۆ وەدیهێنانی ئامانجە پیرۆزەکانی حیزب و گەل کردووە.

ناوبراو دوای چەند ساڵ خەبات، دەست لە پێشمەرگایەتی هەڵدەگرێت و دەچێتەوە سەر ژیانی ئاسایی لە گوندەکەی خۆیان بەڵام هەمیشە وەفادار بە ئامانجەکانی حیزب و گەلەکەی دەمێنێتەوە.

بەداخەوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێت و گیان لەدەست دەدات.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو و خەڵکی ناوچەکە دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.