کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی هەورامان کۆچی دوایی کرد

15:35 - 29 رەزبەر 2722

شەوی هەینی ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، "مام ئەحمەد کاهی" کوڕی ''کاکەخان کاهی'' لە گوندی "ورا" لە ناوچەی هەورامان کۆچی دوایی کرد.

"مام ئەحمەد کاهی" لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و حیزبدۆست لە دایک بووە و دوای شۆڕشی گەلانی ئێران پەیوەستی ڕیزەکانی شۆڕش لە حیزبی دێموکرات دەبێت.

مام ئەحمەد لە ماوەی ژیانی پێشمەرگایەتیدا کەسێکی دڵسۆز و شۆڕشگێڕ و پابەند بە ئامانج و بیروباوەڕەکانی بووە و وەکوو ئەرکێکی نیشتمانی لەپێناو ڕزگاریی گەل و وڵاتەکەیدا پێشمەرگایەتی کردووە.

دوای چەند ساڵ پێشمەرگایەتی، دەگەڕێتەوە ناوچەکەی خۆیان و وەکوو کەسێکی پاک و بێگەرد و وەفادار بە ڕێبازە پیرۆزکەی دەمێنێتەوە.

بەداخەوە شەوی هەینی لەسەر شەممە ڕێکەوتی ٢٢ لەسەر ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، دڵە گەورەکەی لە لێدان دەکەوێت و بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە گەل و نیشتمانی پیرۆزی دەکات.

تەرمی پیرۆزی ناوبراو لە گوندەکەی خۆی واتە "ورا" بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو و هەموو خەڵکی ناوچەکە دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.