کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی کوردستان لە بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد

19:47 - 29 رەزبەر 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 28ی  ڕەزبەر کاک محەممەدڕەسووڵ عیسازاده باوکی شەهید محەممەد عیسازاده لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک محەممەدڕەسووڵ پیاوێکی زۆر دڵسۆز و جێگای متمانەی خەڵک بوو.

شەهید محەممەد ساڵی 1343 لەدایک بووە. لە تەمەنی لاوەتیدا تێکەڵ بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووه.

ساڵی 1362ی هەتاوی لە شەڕ و دەرگیرییەکدا دژی داگیرکەرانی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی  شەهیدان بووە.

ساڵی 1362 پێشمەرگەکانی هێزی بەیان لکی 2ی هێزی پێشەوا لە ناوچەی شامات لە گوندەکانی دەورووبەری لە کاتی حەسانەوەدا بوونە.

لەو کاتەدا کە پێشمەرگەکان لە کاتی حەسانەوەدا بوونە ، ڕێژیمی ئێران لە شاری میاندووئاو هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، لە ئەنجامدا شەڕ و دەرگیرییەکی قورس ڕووی داوە که لەو شەڕەدا دەیان جاش و پاسدار کوژران.

بەداخەوە لەو شەڕەدا کاک محەممەد عیسازادە ناسراو به محەممەد قولەری تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووه.

گڵکۆی ناوبراو لە گوندی پلۆری باغییه.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی له بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.