کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی ٣٢٠ مێرمنداڵ لە خۆپیشاندانەکانی ئێران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە

11:09 - 30 رەزبەر 2722

کۆمیتەی بەدواداچوونی دۆخی دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران دژی ڕێژیم ڕایگەیاند کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا لانیکەم ٣٢٠مێرمنداڵ دەسەبەر کراون.

ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، "کۆمیتەی بەدواداچوونی دۆخی دەسبەسەرکراوانـ"ـی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٣٨ ڕۆژی شۆڕشی سەرانسەریی لە ئێران و کوردستان تا ئێستا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم   ٣٢ مێرمنداڵی کوژراون و لانیکەم ٣٢٠مێرمنداڵیان دەسبەسەر کراون.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئەو کۆمیتەیە بە گشتیی زیاتر لە ٦هەزار کەسی دیکە لە خۆپیشاندەکانەکاندا دەسبەسەر کراون، بەڵام ڕاگەیاندنە سەربەخۆکان و ناوەندە مەدەنی و مافی مرۆڤییەکان باس لە دەسبەسەریی ٧ هەزار کەس دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە چالاکانی مەدەنی و سیاسی باس لەوە دەکەن هیچکات ڕێژیمی ئێران زانیاریی و ئاماری وردی دەسبەسەرکراوان بڵاو ناکاتەوە، ئەو ئامارەی کە ئێستا بڵاو بووەتەوە زۆر کەمترە لەوەی کە لە ڕاستیدا هەیە.