کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسانی قوتابخانەکانی ئێران و کوردستان هەڕەشە لە قوتابییان دەکەن کە تێکەڵ بە خۆپیشاندەران نەبن

11:25 - 30 رەزبەر 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران، جێگری قوتابخانەی "سدووقیـ"ـی بانە هەڕەشەی لە قوتابییانی ئەو قوتابخانەیە کردووە کە نابێ لە خۆپیشاندانەکانی جەماوەریی خەڵکدا بەشداری بەکەن.

بەپێی زانیارییەکان ئەو بەرپرسەی ڕێژیم هەڕەشەی لە قوتابییان کردووە لە ئەگەری ئەوەیکە لە چوارچێوەی قوتابخانەدا هەر جۆرە چالاکییەک ئەنجام بدەن ناویان بۆ ناوەندە ئەمنییەتییەکان ڕەت دەکات.

دوای ئەوەیکە قوتابییان لە کوردستان و ئێران تێکەڵ بە خۆپیشاندەران بوون، ڕێژیم لە ڕێگای بەرپرسانی قوتابخانەکان بە هەڕشەی وەک "ڕێگەپێنەدانیان بۆ قوتابخانە، ناساندنیان بە ناوەندە ئەمنییەتییەکان و ئازار و ئەشکەنجەدانیان" بە نیازن قوتابییان لە ناڕەزایەتی دەربڕین چاوترسێن بکەن.