کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناو لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد

11:56 - 30 رەزبەر 2722

لە ڕۆژانی ڕابردوودا کاک "محەممەد ڕۆشەنفکر" کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی خەڵکی شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

کاک "محەممەد ڕۆشەنفکر" کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و ناسراوی نێو خەڵکی مەهاباد بووە و لەلای خەڵکی شار ڕێز و حورمەتی زۆری هەبووە و وەکوو کەسێکی ئازادیخواز و لایەنگر و پێداگر لەسەر مافەکانی خەڵک چاوی لێ کراوە.

کاک "محەممەد" و بە گشتی بنەماڵەی ڕۆشەنفکر خۆشەویستییەکی تایبەتیان لەلای خەڵکی شاری مەهاباد هەیە و وەکوو کەسانی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز و جێگای متمانە چاویان لێ دەکرێت.

کۆچی دوایی کاک "محەممەد" خەمێکی قووڵی خستە دڵی خەڵکی شاری مەهاباد و ناوچەکە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی مەهاباد لە گۆڕستانی ئەو شارە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو و بە گشتی بنەماڵەی ڕۆشەنفکر و خەڵکی شار دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.