کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵک

12:26 - 30 رەزبەر 2722

ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە ناردنی کورتەنامە بۆ خەڵک بەنیازن چالاکیی خەڵک کۆنترۆڵ بکەن و کەسانی چالاک و بەشداربوو لە خۆپیشاندانەکاندا شاناسایی بکەن.

ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم بە ناردنی کورتەنامەی وەک "ئاگادارییەک لە ناڕەزایەتییەکانی کوردستانتان بۆ دەنێرم لە ئەگەری ئەوەیکە بتوانن ئەم ئاگادارییە بڵاو بکەنەوە لەلایەن کوڕی شاوە بڕی سی هەزار دۆلار پاڕەتان بۆ لە ئەژماری بانکیتان دەکریت".

ڕێژیمی ئێران لە ئێستادا کە کەوتووەتە بەر شەپۆڵی ناڕەزاییەتی بەرینی گەلانی ئێران، بەهەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات خەڵکی ناڕازی لە داو بخات و سزایان بدات.