کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران ئاگادارییەکی ڕوو لە قوتابخانەکانی ئێران بڵاو کردەوە

12:59 - 30 رەزبەر 2722

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران لە ئاگادارییەکدا ڕۆژەکانی یەکشەممە و دووشەممە ڕێکەوتی ١ و ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی وەکوو ڕۆژی مانگرتنی گشتیی لە هەموو قوتابخانەکانی سەرانسەری ئێران ڕاگەیاند.

لەو ئاگادارییەدا هاتووە کە وەک ئاگادارن شورای هاوئاهەنگی مامۆستایان، ڕۆژەکانی یەکشەممە و دووشەممە ١ و ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، وەکوو ڕۆژی مانگرتنی گشتی لە هەموو قوتابخانەکانی سەرانسەری ئێران ڕاگەیاندووە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ئاگادارییەدا هاتووە کە یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران وێڕای پشتیوانی لەو بانگەوازە، داوا لە مامۆستایانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات کە وەک هەمیشە پێشەنگ و ڕێنیشاندەری بزووتنەوەی مافخوازی مامۆستایان بن.

هەروەها هاتووە کە ئەوجارەش مامۆستایان لەو مانگرتنەدا پێویستە پێشەنگ بن و بە بەشداریکردنی چالاکانە و بەرفراوان، لە هەمبەر کوشتن و گرتنی مامۆستایان و قوتابییان، ناڕەزایەتی دەرببڕن و تێکەڵ بە شۆڕشی بەرینی گەلانی ئێران ببن.