کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئانتۆنی بلینکێن: هیچ دوورەدیمەنێک بۆ ڕێککەوتنی ناوکی بوونی نییە

16:44 - 30 رەزبەر 2722

"ئانتۆنی بلینکێن" وەزیری دەرەوەی ئامریکا وتوویەتی کە هیچ دوورەدیمەنێک بۆ ڕێککەوتنی ناوکی بەدی ناکرێت و ئامریکا خەریکی وتووێژە لەگەڵ "ئیلان ماسک" بۆ دابینکردنی هێڵی ئینتێرنێت بۆ هاووڵاتییان لە ئێران.

لەلایەکی دیکەوە "جیم بەنکس" نوێنەری کۆماریخوازەکانی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا گەڵاڵەیەکی بە ناوی "یاسای مەهسا ئەمینی" پێشنیار کردووە کە بەپێی ئەو گەڵاڵەیە، عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران و کەسانی نزیکی ئەو بە تاوانی جینایەتی زۆر دژی مافی مرۆڤ، گەمارۆیان دەخرێتە سەر.

ئامانجی ئەو گەڵاڵەیە داڕشتنەوەی فەرمانە ئیجرائییەکانی کابینەی دەوڵەتی ''دانلد ترامپ'' دژی عەلی خامنەیی و دەستنیشانکراوەکانی ئەو بەپێی یاسایە.

هەروەها بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی "جۆ بایدن" ڕایگەیاندووە کە ئێمە هەموو هەوڵەکانمان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی کە پشتیوانیی هەمەلایەنە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران بکەین.