کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە بۆکان بۆ سەرکوتی خەڵکی ناڕازی، کەڵک لە کەسانی بێکار و دەسکورت وەردەگرێت

21:25 - 30 رەزبەر 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕێژیم لە شاری بۆکان کەڵکاوەژوو لە کەسانی بێکار و دەسکورت وەردەگرێت تا بە زەبری پارە بەگژ خەڵکی ناڕازییاندا بکات.

سەرچاوەیەک لە شاری بۆکان لەو بارەوە ڕایگەیاند کە ڕێژیم بەو کەسانە بڕی یەک ملیۆن تا یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن پارەیان پێ دەدا.

هەروەها باس لەوە دەکرێت کە هێزەکانی ڕێژیم لە بەرامبەر ئازادکردنی دەسبەسەرکراوان بڕی ٢٠ملیۆن تمەن بەرتیل لە بنەماڵەکانیان وەردەگرن و دواتر و بە پیلانی دیکە کەسانی ئازادکراو دەسبەسەر دەکەنەوە.