![](/content/upload/1/news/56418_w920.jpg)
لە زۆربەی زانکۆکانی ئێران، خوێندکاران بە دروشمی "مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی" بوونە بەشێک لە شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران بە دژی ڕێژیم.
ڕۆژی شەممە، ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە زۆربەی زانکۆی شارەکانی وەکوو: ''تاران، تەورێز، زاهیدان، کرماشان، سنە، هۆرمۆزگان، شیراز، یەزد، ئیسفەهان، هەمەدان، ئەحواز، مازەندەران'' و شارەکانی دیکەی ئێران بە دروشمی ''مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و دیکتاتۆر''، درێژەیان بە خۆپیشاندانەکان دا.
خوێندکاران وەکوو توێژی چاوکراوەی کۆمەڵگا لە دوای کوژرانی ''ژینا ئەمنیی'' بە دەستی هێزەکانی ڕێژیم، بەردەوام دژی ئەو ڕێژیمە لە خۆپیشانداندا بوونەوە و لەسەر ئەو باوەڕن کە نابێ بە هیچ شێویەک تا ڕووخانی ڕێژیمی ئێران بێدەنگ بن.