![](/content/upload/1/news/56422_w920.jpg)
لە بەرەبەری سی و شەشەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەکان، ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، کوردستان و دەرەوەی وڵات بەردەوام بوو.
ناڕازییان لە زۆربەی شارەکانی ئێران لەوانە: ''تاران، بەندەرعەباس، ئەحواز، ئیسفەهان، مازەندەران، فارس، ئەراک، هۆرمۆزگان، دزفوول'' و چەندین شوێنی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و دروشمی دژی دیکتاتۆریان وتەوە و پشتیوانییان لە خۆپیشاندانی سەرانسەری لە ئێراندا کرد.
خەڵکی ناڕازی لەو شارانە ڕێگاکانی هاتوچۆیان گرتبوو و دروشمیان دەگوتەوە و بۆ هاندانی خەڵکانی ناڕازی دیکە دیوارەکانیان بە دروشمی شۆڕشگێڕانە ڕازاندبووەوە و وێنەی سەرانی ڕێژیمیان ئاگر تێبەردەدا.