کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی مامۆستایان لە چەند شاری کوردستان دەستی پێ کرد

15:29 - 1 خەزەڵوەر 2722

ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، بەشێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکان لە چەندین شاری کوردستان لەسەر بانگهێشتی شوڕای هاوئاهەنگیی دامەزراوە سێنفییە فەرهەنگییەکانی ئێران سەبارەت بە شەهیدبوون و دەسبەسەرکرانی قوتابییان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە مانیان گرت.

هەتا ئێستا لە شارەکانی "مەریوان، سەقز و کامێران" مانگرتنی مامۆستایان دەستی پێ کردووە.

لەسەر ڕاپۆرتی کۆمیتەی بەدواداچوونی دۆخی دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران دژی ڕێژیم لە ڕەوتی خۆپیشندانەکاندا هەتا ئێستا لانیکەم  ٣٢٠ مێرمنداڵ دەسبەسەر کراون و ٣٢ مێرمنداڵیش کوژراون.