کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچانی کوردستان بەپۆشینی جلی کوردی و لابردنی ڕووسەری دژی ریژیم هەڵوێست دەگرن

20:47 - 1 خەزەڵوەر 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووی هەواڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کچانی کوردستانی ڕۆژهەڵات وەکوو''نا''یەکی گەورە بە ڕێژیمی ئێران، بە جلوبەرگی کوردی دێنە کوچە و شەقامەکان.

کچانی بوێر و خۆڕاگری کوردستانی ڕۆژهەڵات بە پۆشینی جلی کوردی ''نا''یەکی ددانشکێنیان بە یاسای حیجابی زۆرەملێی ڕێژیم وتەوە.

لە ئێستادا ڕێژەی کچانی کوردیپۆش لە شەقامەکان ڕۆژبە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و بەم شێوەیە درێژە بە شۆڕشی خۆیان دژی ڕێژیمی ئێران و یاساکانی دژە ژنی ئەو ڕێژیمە دەدەن.