کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵی فریودەرانەی ڕێژیم بۆ دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانەکان لە سنە

15:19 - 2 خەزەڵوەر 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری سنە سەرەڕای کەشێکی ئەمنییەتی، بەشێک لە ژنانی فەرمانبەر بە تایبەت لە "دەرمانخانەکان و کافی نێتەکان" بە بێ سەرپۆش دەچنە شوێنی کارەکانیان و لەم بارەوە ڕێگرییەکیان لێ ناکرێت.

کاربەدەستانی ڕێژیم لەو شارە بە لابەردنی بەربەستی وەکوو دڵخوازیکردنی سەرپۆش و هەروەها زیادکردنی بڕە پارەیەک بۆ مووچەبگیران و هەرزانکردنی هەندێک خواردەمەنی هەوڵ دەدات بەر بە ڕاپەڕینی خەڵک بگرێت.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کردووە کە مەداحێکی ڕێژیم لە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دروشمی ئەم دواییەی ڕاپەڕینی گەڵانی ئێران کەڵکی وەرگرتووە، کە دەیانهەوێت خەڵک بە لاڕێدا بەرن.

ئەو هەوڵانەی ڕێژیمی ئێران لە حاڵێکدایە کە نزیکەی ٤٠ ڕۆژە بەردەوام خەڵکی شارە سنە وێڕای شارەکانی دیکە لە کوردستان و ئێران بۆ وەدیهێنانی مافە ڕەواکانی خۆیان سەرەڕای سەرکوت و توندوتیژیی هێزەکانی ڕێژیم، لە خۆپیشاندان بەردەوامن.