کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی پێشمەرگەیەکی حیزب لە ناوچەی ورمێ

10:44 - 3 خەزەڵوەر 2722

دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ورمێ کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی دووشەممە، ٢ی خەزەڵوەر دایە "ڕەوشەن ئاهون بەر" کچی کاک ''ئیبراهیم'' و دایکی کادری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران "شەهاب عەسکەری" لە تەمەنی ٨٠ ساڵی و بەهۆی نەخۆشی لە گوندی "ئەنبێ" لە ناوچەی ورمێ کۆچی دوایی کرد.

دایە "ڕەوشەن" دایکێکی نیشتمانپەروەر و وەفاداری بە ڕێبازی دێموکرات بوو و هەموو ئاواتی ڕزگاریی نیشتمان و لە باوەش گرتنەوەی دووبارەی پێشمەرگە لە کوردستان بوو. مام "عەلی عەسکەری" هاوسەری دایە ڕەوشەنیش کاتی خۆی یەکێک لە پێشمەرگەکانی هێزی بەرگریی میللی کوردستان و یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگە بوو. هەروەها کوڕێکی دایە ڕەوشەن بە ناوی "شەهاب عەسکەری" چەندین ساڵە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی بۆ گەل و نیشتمان بەڕێوە دەبا و یەکێک لە کادرەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو و بنەماڵەی عەسکەری و خەڵکی ناوچە بە گشتی دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.