شەوی دووشەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١ هەتاوی، ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد بە نیشانەی پێشوازی لە بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لەو چالاکییەدا دروشمی "ژینا و ژیناکان دەکەینە ڕەمزی یەکگرتوویی گشتمان و زیندووڕاگرتنی یادی شەهیدان و پشتگیری لە ئازادبوونی زیندانییە سیاسییەکان" بەشێوەی نووسین لەنێو شەقام و کۆڵانەکانی مەهاباد بڵاو کرانەوە.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئیران، ڕۆژی دووشەممە ٢ی خەزەڵوەر، لە بانگەوازێکدا داوای لە سەرجەم خەڵکی کوردستان کرد کە ڕۆژی چوارشەممە بە یادی ڕۆژی چلەی قەتڵی "ژینا ئەمینی" بە جلوبەرگی کوردییەوە بێنە سەر شەقامەکان و دژی ڕێژیمی ئێران دروشم بڵێنەوە و سەردانی گۆڕی شەهیدان بکەن.